نۆمانە لایڤ
یاری دۆزینەوەی وشەی کوردی — شەش هەوڵ، سێ گەوهەری هینت، و شانۆیەک کە هەموو شەوێک لە تیکتۆک زیندووە. وشەی ڕۆژانە، هەژمار و لیستی پێشەنگانی جیهانی.
چیرۆک نوێ ✦
دوو درامای کارلێک: پێنج دراما: تاوان، ئەوین، خەون، ترس 👻 و نهێنی 🌙. تۆ پاڵەوانەکەیت — مۆسیقا، دەنگ، و ١٠٩ کۆتایی جیاواز.
میوانی نیوەشەو ٣D ✦ نوێ
نیوەشەو، لە ماڵێکی سلێمانی، میوانێک لە دەرگا دەدات… شەوەکە دووبارە دەبێتەوە و تەنیا تۆ هەموو شتێکت لە بیرە. لە ماڵە سێ نهۆمییەکەدا بگەڕێ، بە دزییەوە گوێ بگرە، بەڵگە کۆبکەرەوە و پێنج چینی نهێنییەکە هەڵبدەرەوە — پێش ئەوەی شەو تەواو بێت.
دۆمینە 🀄 ئەمشەو
دۆمینەی چایخانە، ئێستا لە گیرفانتدا — ٢ تا ٤ کەس بە کۆدی ژوور، یان تیمی ٢×٢ لەگەڵ هاوڕێکانت. بەردی جووت دەست پێدەکات، مێز دادەخرێت، و یەکەم کەس بگاتە ١٠١ دەیباتەوە. هاوڕێت ئامادە نییە؟ بە بۆت دەست پێبکە 🤖
برووسکە ⚡
ژمارەیەک دێت: ٤، ٥ یان ٦ — وشەیەکی نۆمانە بە هەمان درێژی بنووسە، خێراتر لە هەمووان! ٢ تا ٩ کەس، هاوکات. وشە دووبارە نابێتەوە 🚫
شەڕی وشە ⚔️
١ بەرامبەر ١ لەگەڵ یاریزانێکی ڕاستەقینە — هەمان وشە، کێ زووتر دەیدۆزێتەوە؟ ڕەنگەکانی ڕکابەرەکەت دەبینیت، پیتەکانی نا!
زنجیرەی وشە 🔗
٢ تا ٨ یاریزان، بە نۆرە — وشەکەت دەبێ بە پیتی کۆتایی وشەی پێشوو دەست پێبکات. هەرچی زنجیرە درێژتر بێت، کات کەمتر دەبێتەوە ⚡
وشەباران ☔
٥ بەرامبەر ٥ — پیتێک دەدرێت، هەموو تیمەکە هاوکات وشە دەنووسن. کام تیم زۆرتری نووسی دەیباتەوە! ٢-٥ خولەک.
من من 💥
٤-٦ کەس — هەرکەس وشەیەک، ٤ کارد لە هەر وشەیەک. کاردەکان بگۆڕەوە، ٤ ی یەک وشە کۆبکەرەوە و هاوار بکە «من من!» — ئەوانی تر دەست پێدا دەنێن! ✋
لە کوێیە؟ 📍
وێنەیەکی شوێنێکی کوردستان — بزانە لە کوێیە! تۆش وێنەی شار و شوێنەکەت بنێرە بۆ ئەوەی ببێتە پرسیار.
مەتەڵ 🧩
گەنجینەی مەتەڵە کوردیەکان — کەلەپووری باپیرانمان. هەموو ڕۆژێک ٥ مەتەڵی نوێ، یان بێکۆتایی یاری بکە. زنجیرەت درێژ بکەرەوە! 🔥
گەرمە 🔥
وشەیەکی نهێنی هەیە. پیت گرنگ نییە — واتا گرنگە. هەر وشەیەک بنووسە، ژمارەیەک وەردەگریت: چەند نزیکە. ١ = دۆزیتەوە 🌡️
وێنەکێش 🎨
وشەیەک وەردەگریت و دەیکێشیت — خەڵک هەوڵ دەدەن بیدۆزنەوە. لە ژووردا هەمووان هاوکات دەکێشن، دواتر یەکتری دەدۆزنەوە. چاوەڕوانی نۆرە نییە ⚡
🏆 ڕیزبەندی یارییەکان
بۆم 💣
وشەیەک بدۆزەرەوە پێش ئەوەی کاتەکە بتەقێتەوە — یاری خێرایی و دەست لەرزین.
سپای 🕵️
یەکێک لە ئێوە وشەکەی نازانێت... بیدۆزنەوە پێش ئەوەی ئێوە بدۆزێتەوە.
شارادە 🎭
بێ قسە، بە جوڵە — یارانەکەت وشەکە بدۆزنەوە پێش تەواوبوونی کات.
مەتەڵ 🧩
مەتەڵە ڕەسەنە کوردییەکان — بیر بکەرەوە و بیدۆزەرەوە. گەنجینەی مەتەڵەکان کۆدەکرێتەوە.
مەتەڵی بێتام 😑
وەڵامەکە ئەوەندە سادەیە کە پێی ناکەنیت… یان دەکەنیت؟ یاری مەتەڵە بێتامەکان.